کوردستانی
كەمئەندامان رێگە لەتەنكەرەكانی نەوت دەگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان رایدەگەیەنێت بە سەدان خێزانی كەمئەندام هیچ بڕە نەوتێكیان نییە و داوای نەوت دەكەن ئاماژە بەوەشدەكات داوا دەكەین كۆمپانیاكانی نەوت بچن بەدەم ئەو خێزانانەوە.
سامان حسێن، سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەوەرزی زستانداین و زۆرێك لە خێزانە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان هیچ بڕە نەوتێكیان نییە و رۆژانە بە دەیان خێزان سەردانمان دەكەن و داوای نەوت دەكەن".
ئەوەشی باسكرد "تائێستا 200 خێزانی كەمئەندام ناویان تۆماركراوە و هیچ بڕە نەوتێكیان نییە داوا دەكەین كۆمپانیاكانی نەوت بچن بەدەم داواكاری كەمئەندامان و لەو دۆخەی ئێستا رزگاریان بكەن".
سكرتێری یەكێتی كەمئەندامان دەشڵێت "ئەگەر كۆمپانیا نەوتییەكان لەماوەی دوو رۆژی داهاتوو بەدەم داواكاری كەمئەندامانەوە نەچن بەسەدان كەمئەندامان دەچنە بەردەم تەنكەرە نەوتییەكان و رێگە نادەین نەوت بگوازنەوە مەگەر بەسەر لاشەی ئێمەدا بچن".
لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە 100 هەزار كەمئەندام هەیە مووچەكەیان لە 150 هەزار دینار بۆ 250 هەزار دینارە و بە قسەی خۆشیان دۆخی ژیانیان هیچ باش نییە.