کوردستانی

پارێزگاری هەولێر: لەبەر باری دارایی هاوڵاتییان قەدەغەی هاتوچۆ راناگەیەنین

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری هەولێر: لەبەر باری دارایی هاوڵاتییان قەدەغەی هاتوچۆ راناگەیەنین
مەودا میدیا-

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە ئیستادا لە دۆخی سەختی کۆرۆنا داین هەر بۆیە لە ئەمشەوەوە بڕیاردراوە رێوشوێنی زیاتر بگیرێنەبەر و بەو هۆیەشەوە نەخۆشخانەی رزگاری بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا تەرخان دەکرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ئەوەی لەماوەی دوو رۆژی رابردودا ئامارەکانی تووشبوون بەکۆرۆنا بۆ زیاتر لە سێ هەزار کەس بەرزبوونەتەوە، بڕیاردراوە لە سبەی چوارشەممەوە رێکاری نوێی خۆپارێزی جێبەجێ بکرێن.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو چوارچێوەشدا لە ئەمشەوەوە نەخۆشخانەی رزگاری بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا تەرخان دەکرێت.
 
 لە بارەی قەدەغەی هاتوچۆش پارێزگاری هەولێر باسی لەوەکرد، هەرچەندە راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ یەکێک لەبژاردەکانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، بەڵام لەبەر رەچاوکردنی بارودۆخی دارایی و کاری هاوڵاتیان جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەیان بەگونجاو نەزانیوە.
 
 ر.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان