کوردستانی

25 پەرلەمانتار بۆ حکومەت: پاشەکەوتی مووچە بدەرەوە ئینجا داوای قەرزی کارەبا بکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


25 پەرلەمانتار بۆ حکومەت: پاشەکەوتی مووچە بدەرەوە ئینجا داوای قەرزی کارەبا بکە
مەودا میدیا-

25  پەرلەمانتاری کوردستان رایدەگەیەنن، ماوەی چەند رۆژێکە وەزارەتی کارەبا فشار لەسەر هاوڵاتییان دەکات بۆ ئەوەی قەرزەکانی کارەبا بگەڕێننەوە، بۆیە داوا دەکەن یاسای چاکسازی وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و قەرزی سەر هاوڵاتییان لە رێگەی کردنەوەی هەژمارێکی بانکی لە مووچە پاشەکەوتکراوەکانیان پاکتاو بکرێت.

  لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا 25 پەرلەمانتاری کوردستان ئاماژە بەوەدەکەن، ماوەیەكە وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، پێداگریی دەكات لەسەر دانەوەی ئەو قەرزی كارەبایەی لەلای هاوبەشانی كارەبایە، بۆیە باوەڕیانوایە سەرەڕای ئەوەی ئەركی هەر هاونیشتمانییەكە بەرانبەر بەو خزمەتگوزارییەی پێشكەشیدەكرێت، پارەی خزمەتگوزارییەكان بدات، بەڵام دەبێت حكومەت پێش جێبەجێكردنی ئەم ئەركە لەلایەن مووچەخۆرانەوە، ئەو مافە خوراوەی مووچەخۆران بگەڕێنێتەوە كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردودا و لە چوارچێوەی نایاسایی (پاشەكەوتی مووچە) و (لێبڕینی مووچە) و (نەدانی موچە)دا كەوتوەتە سەری، كە زیاتر لە دە تریلیۆن دینارە و قەرزە لەسەر حكومەت، لەكاتێكدا قەرزی كارەبا، ناگاتە یەك لەسەر دەی ئەو پارەیەی كەوتوەتە لای هاوڵاتییان.

ئەوەشیان خستووتەڕوو، دەبێت قەرزی كارەبا و ئاو و خانوبەرە و كۆی قەرزەكانی حكومەت، كە دەكەونە لای مووچەخۆران، لە چوارچێوەی یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2020/ چاكسازیی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینیی لە هەرێمی كوردستاندا جێبەجێبكرێن، ئەمەیش بە كردنەوەی هەژماری بانكیی و پاكتاوكردنی قەرزرە كەڵەكەبووەكان یەكلابكرێتەوە، وەك چۆن لە مادەی (13/ بڕگەی یەكەم، خاڵی 1)ی یاساكەدا جەختی لەسەركراوەتەوە، نەك وەزارەتێك بێت و بارگرانی دیكە بخاتە سەر مووچەخۆران، كە هێشتا مووچەیەكی تەواوەتیی بێ‌ لێبڕینیان وەرنەگرتوە.


ئەو پەرلەمانتارانە باسی ئەوەشیانکردووە "ئەم پرسە بەهێند وەردەگرین و پێداگریی لەسەر ئەم مافە رەوایەی مووچەخۆران دەكەین، كە توێژێكی فراوانی هاوبەشانی كارەبا و خزمەتگوزارییە گشتییەكانن و بە یاسایش ئەو مافەیان بۆ دەستەبەركراوە".

ئەو پەرلەمانتارانەی یاداشەتەکەیان واژۆ کردووە:

 1- مەم بورهان قانع.
 2- عەلی حەمەساڵح.
 3- شادی نەوزاد.
 4- هەورامان گەچێنەیی.
 5- شیرین یونس.
 6- هەڵز ئەحمەد محەمەد.
 7- ئاشنا عەبدوڵلا.
 8- ئەبوبەكر عومەر عەبدوڵلا (هەڵەدنی).
 9- سەلمە فاتیح.
 10- ئیسماعیل تەها سگیری.
 11- سیروان بابان.
 12- محێدین حەسەن یوسف.
 13- سەرچنار ئەحمەد.
 14- دابان محەمەد.
 15- شێركۆ جەودەت.
 16- شیرین ئەمین.
 17- شەمۆل ئاشتی سابیر.
 18- دیاری ئەنوەر.
 19- شایان كاكە ساڵح.
 20- موسلیم عەبدوڵلا قەسرێ‌.
 21- جەلال محەمەد.
 22- رزگار محەمەد.
 23- روپاك ئەحمەد رەحمان.
 24- یاسین خدر تەها.
 25- كاروان گەزنەیی.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان