کوردستانی
وەزیری پێشمەرگە: چاکسازییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و ناوەستێت.
ئه‌مڕۆ 27ی ته‌مووزی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌میانی ژماره‌یه‌ك دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌دا رایگەیاند، وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە لە چاکسازی و ناوەستێت و دووپاتی كرده‌وه، له به‌رنامه‌ی داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه و باشتر له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن و پێویستده‌كات له ئاینده‌دا هه‌ماهه‌نگی و كاركردنی هاوبه‌شانه‌ی نێوانماندا هەبێت.
وه‌زیری پێشمه‌رگه ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانانی كرد كه به‌رده‌وام و دڵسۆزانه له هاوكاری و هه‌مه‌ئاهه‌نگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامن، وتیشی، "رۆڵی ئێوه جێی بایه‌خ و گرنگی زۆری ئێمه‌یه له پێشخستنی توانا سه‌ربازیی و لۆجیستیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان".
ئەوەشیخستەڕوو، هه‌نگاوه‌كان به‌ئاراسته‌یه‌كی دروست هه‌نگاو ده‌نێن و ده‌رئه‌نجامی باشیشی به‌ده‌سهێناوه بۆ پرۆسه‌ی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا و به‌رده‌وام ده‌بێت.
لە لایەکی دیکەوە كۆلۆنێل چارلی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر رایگەیاند، پاڵپشتیەکانمان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی ده‌بێت و لەم رێگەیەوە پڕۆژەی باشتری سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە جێبەجێ دەکەین و هەوڵه‌كانیشمان له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانج و ناوه‌ڕۆكی رێفۆرمی چاكسازییه به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا.
ر.ر
بیروڕا



