کوردستانی
بەستنی دەمامک لەم پارێزگایە کرایە ناچاری
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک، پارێزگاری ئەو شارە رایگەیاند، بەستنی دەمامک بۆ هەموو کەسێک ناچارییە.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ئاماژە بە بەرزبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگاکەدا و رایگەیاند، پێویستە سەردانکردنی هەموو شوێنەکان بە دەمامکەوە بێت.
هاوکات ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک رایگەیاند، ژمارەیەکی بەرچاوی منداڵ و گەنج لە دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون و لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 1517 تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە دەستنیشانکراون و 12 کەسیش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدستداوە.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە 24 کاتژمێردا، زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک بووە، لە کۆی سێ هەزار و 250 تووشبوو لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەزار و 364 تووشبوویان لە پارێزگای دهۆک بوون.
ر.ر
بیروڕا



