ئابووری
لە سلێمانی گرفتی كەمی غازى ماڵان چارەسەركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایدەگەیەنێت هیچ گرفتێكی كەمی غازی ماڵان لە سلێمانی نەماوە و ئەوەش ئاشكرادەكات ئەمڕۆ یەكشەممە بە تەواوی كێشەی كەمی غازى ماڵان لە سلێمانی چارەسەركراوە.
سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لیژنەكانی قائیمقامیەت و چاودێریكردنی بازاڕ سەردانی دوكانەكانی غاز فرۆشتنیان تووند كردوەتەوە و هەموو رۆژێك دوكانەكان بەسەر دەكەنەوەو بەدواداچوون بۆ نرخەكان دەكەن".
هەروەها وتی "لەماوەی چەند رۆژی رابردوو كە گرفتی كەمی غاز دروستبووبوو چەند دوكانێك سزادراون و دوكانەكانیان داخراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و دۆسیەكانیان رەوانەی دادگا كراوه".
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی باسی لەوەشكرد "لە ئەمڕۆوە بە تەواوی گرفتی كەمی غازی ماڵان لە سلێمانی چارەسەركراوە و بڕی تەواو دەگاتە كارگەكان و لەوێوە دابەشدەكرێت بەسەر بریكار و غاز فرۆشەكان".
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو گرفتی كەمی غازی ماڵان دروستبوو بەهۆی هەندێ لەدوكانەكانی غازفرۆشتن نرخەكەیان گرانكرد قائیمقام و لیژنەكانی چاودێری سزای ئەو دوكانانەیاندا كە نرخیان گرانكردبوو.