کوردستانی
محەمەدی حاجی مەحمود: جارێکی دیکە لە پشتەوە خەنجەرێکی ژەهراوی لە کورد دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە كۆبوونەوەكەی سەرۆكی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا و سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژە بەوەدەکات، ئەوەی بینیان و گرنگی پێدەدرا یەكپارچەیی خاكی عیراق بووە و ئەوەش خەنجەرێكی ژەهراوییە جارێكی دیکە لە پشتەوە لە كورد دەدرێت.
محەمەد حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە "كۆبوونەوەی مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و جۆ بایدن، سەرۆکی ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە واشنتن ئەنجامێكی ئەوتۆی نییە، كازمی خاوەنی بڕیار نییە لە عیراق، ئەمەریكاش پاشەكشە دەكات لە زۆر شت، وەك لە ئەفغانستان كردی".
ئەوەشی خستووتەڕوو "ئەوەی ئێمە بینیمان و راگەیاندنەكان بایەخیان پێ دەدا، یەك پارچەیی خاكی عیراق بوو، ئەوەش پێموایە خەنجەرێكی ژەهراوییە جارێكی دیکە لە پشتەوە لە كورد ئەدرێت".
ئەوە لە کاتێکدایە شاندێكی حكومەتی عیراق بە سەرۆكایەتیی مستەفا كازمی، لە واشنتنە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بابەتی كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمەریكا و چەند پرسێکی دیکە، رۆژی سێشەممە كۆبوونەوە.
ر. ر
بیروڕا



