کوردستانی
قایمقامی سلێمانی: نابێت هیچ گەڕەکێک بێ کارەبای موەلیدە بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
قایمقامیەتی سلێمانی هۆشدارییەکی بە خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان دەدات و رایگەیاند، نابێت هیچ گەڕەکێکی شارەکە بێ کارەبای موەلیدە بێت و هەر خاوەن موەلیدەیەک سەرپێچیی بکات سزا دەدەرێت.
سیامەند حەمید، سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی سەر بە لیژنەی هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، نزیکەی 700 موەلیدەی ئەهلی لە سنووری سلێمانیدا هەیە، لەم وەرزەدا بەهۆی بەرزی پلەی گەرما و زۆر کارپێکردنی موەلیدەکان رۆژانە چەند موەلیدەیەک لەکاردەکەون "ئێمە وەکو لیژنەکە بەدەم سکاڵای هاووڵاتییانەوە دەچین و رێکار لەگەڵ خاوەنی موەلیدەکە دەگرینەبەر و ئاگاداری دەکەینەوە موەلیدەی جێگرەوە ئامادە بکات، ئەگەر پابەند نەبێت سزاکەی تاوەکو لێسەندنەوەی مۆڵەت دەڕوات، چونکە رێگە نادەین هیچ گەڕەکێک بێ کارەبای مۆلیدە بێت."

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە "لیژنەی موەلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت پسوڵەی سەرپێچی بۆ هەر موەلیدەیەک دەکات کە لە کار کەوتبێت، ئاگاداری دەکاتەوە لە ماوەی یەک رۆژدا موەلیدەی جێگرەوە ئامادە بکات، ئەگەر ئامادەی نەکات بەپێی یاسا سزای ماددی دەدرێت تاوەکو لێسەندنەوەی مۆڵەتەکەی."
هاوکات لەبارەی ڤۆڵتییەی کارەبای مۆلیدەکانەوە سەرۆکی لیژنەی موەلیدەکانی سەر بە لیژنەی هاوبەشی قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، دەبێت لەلای موەلیدەکە ڤۆلتییەی سریفێس لە 400 و هێڵی ئاسایی لە 200 کەمتر نەبێت، لەم رووەوە بەردەوام چاودێری موەلیدەکان دەکەین.
قایمقامیەتی سلێمانی داوا دەکات لە کاتی هەر گلەیی و گازندەیەک لە هەر موەلیدەیەک هاونیشتمانییان پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی 07701363679 ، بۆئەوەی بەدواداچوونی بۆبکرێت.
ر. ر
بیروڕا