کوردستانی
سێ وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە ھەرێمی کوردستان دروستدەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ماوەی گەراندنەوەی تەندەر بۆ دامەزراندنی سێ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر بۆ 24ی مانگی داهاتوو درێژ کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تەمووزی 2020 وەزارەتی کارەبا رایگەیاند "وێستگەکانی بەرهەمێنانی کارەبا لە وزەی خۆر بە توانایی 25 مێگاوات لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک جێبەجێ دەکرێن، کاتی گەڕاندنەوەی تەندەرەکان بۆ رۆژی (2021/8/24) درێژ کراوەتەوە و پابەندبوونی کۆمپانیاکان بە هەمان مەرجەکانی پێشوو دەبێت، کە لەناو تەندەرەکە ئاماژەی پێکراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "هەر سێ وێستەگەکانی کارەبا بە وزەی خۆر بە شێوازی وەبەرهێنان جێبەجێ دەکرێن، بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەکانی نوێبوونەوە و ئەو وزانەی کە تێچوونی بەرهەمهێنانیان کەمە، لە کارە پێشینەکانی وەزارەتی کارەبایە، لە هەوڵدایە بەپێی توانایی زۆرترین پڕۆژەی هاوشێوە، وەک وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک جێبەجێ بکات".
ر. ر
بیروڕا



