کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا هەردوو قەزای سۆران و زاخۆ بکرێنە ئیدارەی سەربەخۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا هەردوو قەزای سۆران و زاخۆ بکرێنە ئیدارەی سەربەخۆ
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاشکراکرد و رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا هەردوو قەزای سۆران و زاخۆ بکرێنە ئیدارەی سەربەخۆ.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تەمووزی 2021 جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ گرتنەبەرى رێوشوێنەکانى گۆڕینى هەردوو قەزای سۆران و زاخۆ بۆ ئیدارەى سەربەخۆ.  
  
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەکۆبوونەوەکەدا هەروەها جەختکراوەتەوە دیاردەى هەڵگرتنى چەک بەشێوەى نایاسایی گەیشتووەتە ئاستێکى مەترسیدار و بڕیاردراوە جارێکى تر پڕۆژە یاساى تایبەت بەو پرسە تاوتوێبکرێت و دواتر رەوانەى پەرلەمان بکرێت.  
  
 باسى لەوەشکرد، هەر لەکۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر دابینکردنى نەوتى سپى بۆ دانیشتوانى هەرێم بۆ وەرزى زستان و وەزیرانى دارایی و سامانە سروشتییەکان راسپێردراون لەو بارەیەوە.  
  
هاوکات لەبارەى وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا لەلایەن فەرمانبەرانەوە، وتەبێژى حکومەتى هەرێم جەختیکردەوە فەرمانبەران یان دەبێت ڤاکسین وەربگرن، یان پشکنینى کۆرۆنا بکەن.  
  
هەروەها لەبارەى تۆمارکردنى ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتاوە، وتەبێژى حکومەتى هەرێم وتی "بەپێی یاسا بڕیار لەسەر ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتا دەدرێت، وەزارەتى ناوخۆ رێکارى روونى هەیە لەو بارەیەوە".  

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan