کوردستانی

مەودا میدیا زانیاری لەبارەی دامەزراندن لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا زانیاری لەبارەی دامەزراندن لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

راوێژكاری سەربازی لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت تاوەکو ئەم کاتە هیچ بڕیارێک نییە بۆ مەزراندن لە وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکرد ئێمە هەموو ساڵێک داواکاری دەنێرین بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان. 

لیوا بەختیار بابان، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەرێم و راوێژكاری سەربازی لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئەم کاتە هیچ بڕیارێک نییە بۆ دامەزراندن لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد "داواکاری  دامەزراندنمان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە و هەر کاتێک ئەنجومەنی وەزیران داواکەی پەسەندکردین، ئەوا ئێمەش هەواڵەکە رایدەگەیەنین".

بابان ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە هەموو ساڵێک داواکاری دەنێرین بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئیتر حکومەت بەپێی توانای دارایی خۆی وەڵامی داواکارییەکانمان دەداتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان