کوردستانی
دوای هێرشە بەردەوامەکانی داعش لە رابردوودا لەئێستادا ئەم ناوچانە ئارامییان بەخۆیانەوە بینیووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی کۆکسی سەر بە ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت لەئێستادا جوڵەکانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆستی داعش لەو سنوورانە کەمی کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد دانیشتووانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای عیراق روو لە سنوورەکەی ئەوان دەکەن.
شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا جوڵەکانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش کەمی کردووە و تاڕادەیەک ئارامی بوونی هەیە لە ناحیەی کۆکس و ناوچەکانی دەوروربەری".
باسی لەوەشکرد "هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش توانیویانە ناوچەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و رۆژانە بەردەوام دەرچوونمان هەیە و چاودێری ناوچەکە دەکەین، هەروەها خۆشبەختانە بەشێک لە گوندەکانی ئەو سنوورە ئاوەدان دەبێتەوە ئەو کەسانەی لە گوندەکانی ژێر دەستی سوپای عیراقن روو لە ناوچەکانی ئێمە دەکەن بە عەرەب و کوردیشەوە".
لە ماوەی رابردوودا هێرشەکانی چەکدارانی داعش لەو سنوورانە بەردەوام بوونیان هەبوو، ئەمەش ببووە هۆی بێزاربوونی دانیشتووانی ئەو سنوورە.
س.س

بیروڕا