کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: ھاوپەیمانی کوردستان لەپێناو یەکڕیزی نیشتمانی و پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییە باڵاکان دروستبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی پێشوازیکرد لە خوان خۆسێ ئیسکۆبار، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عیراق، لە میانەی کۆبوونەوەکەدا هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد ھاوپەیمانی کوردستان لەپێناو یەکخستنی ھێزەکان، یەکڕیزی نیشتمانی و پارێزگاریکردن لەبەرژەوەندییە باڵاکان دروستبووە.
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی پێشوازیکرد لە خوان خۆسێ ئیسکۆبار، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عیراق لە دیدارێکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتی و دابان شەدەڵە، جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادەیبوون، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، پێشھاتە سیاسیەکان و ھەڵبژاردنی داھاتووی عیراق تاوتوێکران و جەخت لە فراوانکردنی ھەماھەنگی و ھاریکاری نێوانیان لە سەرجەم بوارەکان کرایەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان بکات.

هاوسەرۆکی یەکێتی لە ژێر رۆشنایی پێشهات و گۆڕانکارییەکان خوێندنەوەی بۆ ھاوکێشەکان کرد و روانینی یەکێتی بۆ کۆی پرسەکان خستەڕوو و رایگەیاند "یەکێتی لەگەڵ لێکتێگەیشتن و زمانی گفتوگۆدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە وەڵامدەرەوەی خواستی ھەموولایەک بێت و ھاندەربێت بۆ سەقامگیری زیاتری سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری".
روونیشیکردەوە "وەک یەکێتی و گۆڕان لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی کوردستان کاردەکەین بۆ یەکخستنی جیاوازییەکانی ناو ماڵی کورد و دەمانەوێت وەک یەک تیم لە بەغدا داکۆکی لەمافە دەستوورییەکانمان بکەین".

بافڵ تاڵەبانی ئاشکراشیکرد "ھاوپەیمانی کوردستان لەپێناو یەکخستنی ھێزەکان، یەکڕیزی نیشتمانی و پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییە باڵاکان دروستبووە، دوای ھەڵبژاردنەکانیش کاری لە پێشینەمان دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی و بەرەیەکی بەرفراوان دەبێت لەنێوان ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان".
پەیوەست بە کاروباری ناوخۆیی و رێکخراوەیی، ھاوسەرۆکی یەکێتی باسی لەگۆڕانکاری و چاکسازییەکان کرد کە بە ئاڕاستەی راستکردنەوەی رێڕەوی حزبی ئەنجامدراون دووپاتیشیکردەوە، ئێستا یەکێتییەکی نوێ ھەیە و ژیانی سیاسی و رێکخراوەیی لەسەر بنەمایەکی تەندروستی مەدەنی بەڕێوەدەچێت و بە ستراتیژێکی نیشتمانییەوە درێژە بە خەبات دەدەین.
س.س
س.س
بیروڕا