کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتیی نوێ بە گرنگییەوە لە کاری پەرلەمانی دەڕوانێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: یەکێتیی نوێ بە گرنگییەوە لە کاری پەرلەمانی دەڕوانێت
مەودا میدیا-

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پێشوازیکرد لە د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، هاوسەرۆکی یەکێتی باسی لەوەکرد، یەکێتی نوێ بە گرنگییەوە لە کاری پەرلەمان دەڕوانێت.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پێشوازیکرد لە د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەدیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی پشتگیریی یەکێتی لە تیمی پەرلەمان و حکومەت و ھەماھەنگی و ھاوکاری زیاتر لەنێوانیان لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵک و کارکردن لەسەر ئەو پرسانەی پەیوەندی راستەوخۆیان بە ژیانی ھاوڵاتییانەوە ھەیە.

هاوسەرۆکی یەکێتی روونیکردەوە "ئێمە لە یەکێتی نوێ بەگرنگییەوە لە کاری پەرلەمان دەڕوانین و وەک باڵاترین دەسەڵاتی تەشریعی چاودێری، پشتیوان و ھەماھەنگ دەبین تاوەکو سەربەخۆیانە کارەکانی بکات و ئەو بەربەستانەشی بۆ مەرامی تایبەت لەبەردەم کارەکانتان دروستکرابوون نەھێڵران، دڵنیام لەداهاتوودا بە توانا و لێھاتوویی تیمی یەکێتی لە پەرلەمان و حکومەت خزمەتی زیاتر دەکەن و بە کارکردن لەسەر ئەو یاسا و پرۆژانەی کاریگەری لەسەر باشترکردنی ئەزموونی ھەرێم ھەیە دەتوانن نموونەیەکی باشتری حکومڕانی پێشکەش بکەن".

بافڵ تاڵەبانی ھەموو پشتیوانی و ھاوکارییەکیشی بۆ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دووپاتکردەوە رایگەیاند "ئیتر رێگرییەکان نەمان و ھەموو کاروبارێکی حزبی و نوێنەرەکانمان لە دەسەڵاتەکاندا دەبێت بەڕێگای راستەقینەی یەکێتی نوێدا بڕوات، کە ئەویش رێگای خزمەتکردن و سیاسەتکردنی تەندروستە بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵگە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan