کوردستانی

کەمێک پێش ئێستا گەنجێک بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەمێک پێش ئێستا گەنجێک بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کەمێک پێش ئێستا لەسەر قەڵای چەمچەماڵی قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "کەمێک پێش ئێستا گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ لە سەر قەڵای قەزای چەمچەماڵ بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".

ئاماژەی بەوەشکرد "تەرمی گەنجەکە لەلایەن کاسبکارەکانی ئەو شوێنە هێنراوەتە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکان حاڵەتەکە خۆکوژییە و بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر تەرمی گەنجەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan