کوردستانی
وەزارەتی ئەوقاف رێنمایی نوێژخوێنان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی داخستنی مزگەوتەکان و رێنمایی کردنی نوێژخوێنان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات نوێژخوێنان پابەندی رێنماییەکان بن.
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سه‌ره‌ڕاى ئەم دۆخە نه‌خوازراوەى ھاتووەتە ئاراوە بەھۆى ڤايرۆسى كۆرۆنا و مه‌ترسییه راسته‌قینه‌كانى له‌سه‌ر ژیانى مرۆڤایه‌تى كە چى رێگەمان بە خۆمان نەدا جارێكى ديكە دەرگاى مزگەوتەكان و شوێنە ئایینیەکان دابخرێنەوە، ھەرچەندە ھيچ كامێك لە ئێمە لە گەڵ داخستنى دەرگاى مزگەوتەكان و شوێنە ئاینیەکان نەبوينە و نابین، به‌ڵام لە رابردوو له‌به‌ر سه‌لامه‌تى گیانى ھاوڵاتيیان كه لاى خوداى گه‌وره (گیانى مرۆڤ له‌هه‌موو شتێ پیرۆزتره) لیژنه‌ى باڵاى بەرەنگاربونەوەى كۆرۆنا بۆماوه‌یه‌كى كاتى مزگه‌وته و شوێنە ئايينيەكانى راگرت، ئه‌مه‌ش تەنھا بۆ كۆنترۆڵكردنى كۆرۆناو وه‌ستاندنى شەپۆلەكانى كۆرۆنا بووە".
ئەوەشی خستەڕوو "وەك دەزانين له‌ئێستادا كۆرۆنا له‌لوتكه‌دایه رۆژانه هه‌زاران لە ئازیزانمان له كوردستان تووشى كۆرۆنا ده‌بن و له‌به‌رچاوى ئێمه‌ش رۆژانه چه‌ندین کەس به‌هۆیه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن، بۆیه لێره‌دا زۆر گرنگه هاوڵاتییانى ئازیزى ئێمه و نوێژخوێنان هۆشیارى و (خۆ پارێزى وخه‌ڵك پارێزى)په‌یڕه‌و بكه‌ن و هه‌روه‌ها مامۆستایانى به‌رێزى ئایینى له‌هه‌موو نوێژ‌و وتارەکان جه‌خت بکەنەوەله‌خۆپارێزى و جێ به‌جێ كردنى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له دوورى نێوانيان وبەستنى ماسك و هێنانى به‌رماڵى تایبه‌ت و خاوێن راگرتنى ژینگه‌ى مزگه‌وت، له‌وانه‌یه پرسیارى ئه‌وه‌بكرێت بۆچى مزگه‌وت و شوێنە ئایینییەکان بۆ ماوه‌یه‌ك راگیران و هه‌ندێ شوێنى تر كراوه بوون، به‌ڕێزان وه‌ك ده‌زانین مزگه‌وت پیرۆزى وتایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه وماڵى خوداى گه‌وره‌یه، شوێنێكى پیرۆزه‌و نامانەوێت هیچ كه‌سێك له مزگه‌وت تووشى كۆرۆنا بێت، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك مزگه‌وت به‌راورد ناكرێت له‌گه‌ڵ هیچ شوێنێكى ديكە".
باسی لەوەشکرد "سه‌ردان كارانى مزگه‌وت بۆئه‌وه‌ى مزگه‌وت دوور بخه‌ینه‌وه له‌هۆكارى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنابۆكه‌سانى ديكە، باوه‌ك پیرۆزى خۆى تەماشا و مامەڵەى لە گەڵ بكه‌ین و هه‌مووان پێكه‌وه بیپارێزین، تكا ده‌كه‌ین و داواكارین، رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان وەك خۆى جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌م كاره‌شمان هه‌میشه ماڵ و پیرۆزى مزگه‌وت به كراوه‌یى و ئاوەدانى ده‌بینینن".
س.س

بیروڕا