کوردستانی

فەرمانبەرێک بڕی چوار ملیۆن دیناری زیادەی مووچە دەگەڕێنێتەوە بۆ بانک

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرمانبەرێک بڕی چوار ملیۆن دیناری زیادەی مووچە دەگەڕێنێتەوە بۆ بانک
مەودا میدیا-

ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر بڕی چوار ملیۆن دیناری زیادەی مووچەی بۆ بانک گەڕاندەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر  رایگەیاند "نەقیبی پۆلیس (رۆبیتان قهار یونس) ئەفسەر لە نووسینگەی قەڵای بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر، دوای ئەوەی وەکو سەرۆکی لێژنەی وەرگرتنی مووچەی نوسینگەکەیان لە بانک مووچە وەردەگرن و لەکاتی ژماردن و دابەش کردنی مووچەکە چوار ملیۆن دینار زیاد دەکات".

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر هاتووە "وەکو ئەرکێکی مرۆڤایەتی و بە نووسراوی فەرمی پارەکە دەگێڕنەوە بۆ بانکی زاگرۆس".

س.س
Qaiwan
Qaiwan