کوردستانی
دوو گروپی مەترسیداری داعش لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئاژانسی پاراستن و زانیاری ئاشکرایکرد له شاری سلێمانی و قەزای چەمچەماڵ دوو تۆڕی مه‌ترسیداری داعش ده‌ستگیركران كه گروپێكیان به‌نیازی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه بوون له هه‌رێمی كوردستان.
لە راگەیەندراوەکەی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی هەرێمی کوردستان هاتووە "له‌سه‌ر فه‌رمان و راسپارده‌ی سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی هه‌رێمی كوردستان و له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و مه‌ترسییه‌كان، له رۆژانی 13 و 23 و 25ی مانگی 7ی ساڵی 2021 له سێ ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازدا له پارێزگای سلێمانی ناوشاری سلێمانی و قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ هەشت تیرۆرستی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆرستیی داعش ده‌ستگیرکران و راپێچی به‌رده‌م یاسا كران".
ئاماژە بەوەشدراوە "دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری و پاش به ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر تێوه‌گلانی ئه‌ندامانی دوو تۆڕی داعش له سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و له كاتێكدا گروپێكیان شانه‌ی نووستوو بوون و ئه‌وی تریان ئاماده‌كارییان ده‌كرد بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر ئه‌و تۆڕه تیرۆرستیانه ده‌ستگیركران".
تۆڕی یه‌كه‌م. گروپی ناو چه‌مچه‌ماڵ ناوی تیرۆریستان و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ندامانی گروپه‌كه و كرده‌وه تاوانكارییه‌كانیان:
1- (علی محمد علی) ناسراو به ئه‌بو ئه‌نه‌س ئه‌میری ئه‌منیی داعش بووه له ویلایه‌تی موسڵ و پاش رزگاركردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ناوبراو له نێوان ره‌ققه‌ی سوریا و فه‌لوجه و جزیره و كه‌ركوك جێ گۆڕكێی كردووه و به‌رده‌وامیش بووه له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی دژ به خه‌ڵكی سوریا و عیراق، ئه‌بو ئه‌نه‌س به نیازبووه به رێگه‌ی ته‌قینه‌وه، كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات.
2- (محەمەد حسین محەمەد) كه له‌ناو تۆڕه تیرۆریستییه‌كه‌ی دا ئه‌ركی ئاماده‌كردنی بۆمبی چێندراوی بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی پێ سپێردراوه, ناوبراو شاره‌زایی ته‌واوی په‌یدا كردووه له ئاماده‌كردنی بۆمب و ته‌قاندنه‌وه‌ی به هاوڵاتییان و هێزه ئه‌منییه‌كاندا و پێشتر ده‌ستی هه‌بووه له بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبیل و ته‌قاندنه‌وه‌ی دا.
3- (جومعه جاسم محەمەد) یه‌كێكی تره له تیرۆرسته مه‌ترسیداره‌كانی داعش له‌ناو گروپه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، ناوبراو سه‌ر به كه‌تیبه‌ی (ئینغیماسی)ی داعش بووه و پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌بو ئه‌نه‌س و محمد حسین دا به‌نیاز بوون كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
4- (ئەحمەد عومەر زیدان) ناسراو به ئه‌بو حه‌مودی، به‌رپرسی شه‌رعیی گروپه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بووه و پێشتریش له حه‌مدانییه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوه‌كه‌دا، به‌رپرسی شه‌رعی بووه.
5- (عەبدولکەریم ئەحمەد عومەر) چه‌كداری متمانه‌پێكراوی گروپه‌كه و شاره‌زای به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ناس بووه.
6- (فراس عەجاج) چه‌كداری متمانه‌پێكراوی گروپه‌كه بووه و به‌شداربووه له ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی تیرۆرستی دژ به هاووڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق
شایانی باسه ئه‌م گروپه له كاتێكدا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی مادده‌ی ته‌قینه‌وه بوون بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی، له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری دا له 25ی تەمووزی 2021 ده‌ستگیركران.
تۆڕی دووه‌م. شانه‌ی نووستووی ناو سلێمانی. ناوی تیرۆریستان و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ندامان و كرده‌وه تاوانكارییه‌كان, پاش به‌دواداچوونی ورد و وه‌رگرتنی فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر، له دوو ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازدا له رۆژانی 13 و 23ی تەمووزی 2021 توانرا هه‌ردوو ناوبراوی لای خواره‌وه ده‌ستگیر بكرێن و بخرێنه به‌رده‌م یاسا:
1- (رەعد سلیم احمد)، (ئه‌میری سه‌ربازی)ی داعش و پاشان (ئه‌میری دیوانی زه‌كات) بووه. له دوای به‌دواداچوونی تیمه تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ ئه‌م تاوانباره، ده‌ركه‌وتووه كه پێشتر دوو برای ناوبراو به فه‌رمانی داعش خۆیان به هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراقدا ته‌قاندۆته‌وه.
2- (عومەر جاسم محەمەد)، ئه‌ندامی شانه‌ی نووستووی داعش بووه له شاری سلێمانی و پێشتر له چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له ناوچه‌كانی دیکەی عیراق به‌شدار بووه.
س،س

بیروڕا