کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ چوار قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان رێگای کەلار- دەربەندیخان چوار قوربانی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 30ی تەمووزی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە نێوان رێگای کەلار- دەربەندیخان نزیک گوندی ئاوە خێری، رووداوێکی وەرگەڕان روویدا و لە ئەنجامیشدا کەسێک گیانی لە دەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە لە جۆری کیا سیراتۆیە و شۆفێرەکەی ئافرەت بووە، لە ئەنجامی رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەوەشی خستەڕوو، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید مەلا احمد کەلاری لە باوەنوور کران .
ر. ر
بیروڕا



