کوردستانی
بەلەمێکی دیکە بە 13کۆچبەرەوە لە ئیجە ژێرئاوکەوت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی به‌له‌مێكی دیکەی کۆچبەران لە ده‌ریای ئیجە بە 13 کۆچبەرەوە ژێرئاوكه‌وت و تا ئێستا سێ كۆچبه‌ریان بێ سەروشوێنن.
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی پشتی-نیوزی تایبەت بە کاروباری کۆچبەران کە ئەمڕۆ هەینی 30ی تەمووزی 2021 بڵاویکردووەتەوە "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، به‌له‌مێك به 13 كۆچبه‌ره‌وه له كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا به‌ڕێ كه‌وت به‌ره‌و دورگه‌ی لێسڤۆسی یۆنان، بەڵام به‌هۆكارێكی نادیار له سنوری نێوان ئاوی یۆنان و توركیا، بەلەمەکە و كۆچبه‌ره‌كان ژێر ئاوكه‌وتن".
ئەو ماڵپەڕە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "هێزی ده‌ریاوانی یۆنان توانیویانە 10 كۆچبه‌ر رزگاربکەن، بەڵام سێ کۆچبەریان تا ئێستا نادیارن".
هاوکات به‌رپرسی راگه‌یاندنی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان بەو ماڵپەڕەی راگەیاندووە "دوو یه‌ختی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان و هه‌لیكۆپتەرێک و باخیره‌یه‌كمان له شوێنی رووداوه‌كه‌ن و به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ سێ كۆچبه‌ره‌كه‌ی دیكه".
ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردووش یەختێکی دیکە بە 55 کۆچبەرەوە ژێرئاوکەوت کە زۆرینەی سەرنشینەکانی کورد بوون و خەڵکی باشوری کوردستان بوون، تائیستا چارەنوسی حەوت کەسیان نادیارە.
ر. ر
بیروڕا



