کوردستانی
پێشمەرگەیەک لە پردێ خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌كاتی مه‌له‌كردندا له ده‌ریاچه‌ی پردێی سنوری پارێزگای كەركوك خنكا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی کەرکوکیش رایگەیاند، تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
قەیس عەبدوڕەزاق، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی بەرگری شارستانی کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "هاوڵاتییه‌ك كه پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه، به‌مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن رووی له ده‌ریاچه‌ی پردێ كردوه و له‌كاتی مه‌له‌کردندا خنكاوه".
قەیس عەبدوڕەزاق، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی بەرگری شارستانی کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "هاوڵاتییه‌ك كه پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه، به‌مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن رووی له ده‌ریاچه‌ی پردێ كردوه و له‌كاتی مه‌له‌کردندا خنكاوه".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی و تمی مەلەوانی تایبەتەوە گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌كه‌یدا ده‌ستیپێكردوه و تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه".
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو پێشمەرگەیە خەڵکی شاری هەولێرە و دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی فه‌رمانده‌ییەکەی كردووه له سنوری قه‌زای پردێ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مووچه‌کەی ئەو رووداوای بەسەرداهاتووە.
ر. ر
بیروڕا



