کوردستانی
ئاگادارییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا داوا لەهاوڵاتییان دەکات، بەبێ تۆمارکردنی ناو لە سیستەمی ئەلکترۆنی بۆ وەرگرتنی ڤاکسین سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین نەکەن.
ئەمڕۆ هەینی 30ی تەمووزی 2021 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستە ناوی خۆتان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆماربكەن لەرێگەی پۆڕتاڵ و ئەپڵیكەیشنی ( kurdvac)،
بەبێ تۆماركردنی زانیاری پێشوەختە و بێ گەڕانەوەی نامەی رۆژ و رێکەوت و شوێنی وەرگرتنی ڤاکسین سەردانی ناوەندەکانی ڤاكسین مەكەن تا ئەو كاتەی لە رێگەی ژمارەی مۆبایلەكانتان (كۆڕەك، ئاسیاسێڵ یان زەین) نامەتان بۆ دێت و ئاگاداردەكرێنەوە.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەدەر لە سیستەمی نۆرە، سەنتەرەکان بەرپرس نین لە وەرنەگرتنی ڤاکسین و دروستبوونی قەرەباڵغی، هەموو سەنتەرەکان ئاگادارکراونەتەوە کە نابێت بەدەر لە رێنماییەكانی خۆتۆماركردنی پێشوەختە و گەرانەوەی نۆرە ڤاکسین بدرێت.
ر. ر
بیروڕا



