کوردستانی

پیاوێک خۆی و ژنەکەی و خەسووی دەکوژێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیاوێک خۆی  و ژنەکەی و خەسووی دەکوژێت
مەودا میدیا-

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پیاوێک خۆی و ژنەکەی و خەسووی دەکوژێت و سەرەتا پیاوەکە ژنەکەی کوشتووە، دواتر خەسووی و پاشان خۆیشی کوشتووە".
 
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە 3ی شوباتی 2020  کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆی لە گەڕەکی هەواری شار  پیاوێک خۆی و ژنەکەی و خەسووی دەکوژێت".

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە "بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە".
Qaiwan
Qaiwan