کوردستانی

وادەی دابەشکردنی مووچە مانگی 11ی فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی دابەشکردنی مووچە مانگی 11ی فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

بڕیار بوو وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو 5ی مانگێک خشتەی دابەشکردنی مووچە رابگەیەنێت و ئەندامیکی لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات باس لە رۆژی یەکشەممە دەکرێت کە دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت، بەڵام ئەویش فەرمیی نییە.

شێرکۆ جەودەت، ئەندامی لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای وت "هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دیاری نەکراوە".

سەبارەت بەدواکەوتنی مووچە لەوادەی خۆی وتیشی "هیچ دەنگۆیەک نییە بۆ دواکەوتنی مووچە لە وادەی خۆی".

راشیگەیاند "باس لە رۆژی یەکشەممە دەکرێت کەدەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت، بەڵام ئەویش فەرمیی نییە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، کە هێشتا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی دوو مانگی ساڵی 2019 وەرنەگرتووە واتە مووچەخۆرانی هەرێم چوار مووچەیان لای حکومەتە.

Qaiwan
Qaiwan