کوردستانی
نرخی مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون كه‌م ده‌كرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- دانا حامید
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت له‌مه‌ودوا نرخی مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی شوقه و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون 200 دۆلاره و ئه‌و هاووڵاتیانه‌شی پێشتر بڕه پاره‌ی زۆریان به نایاسایی لێوه‌رگیراوه ده‌توانن داوای گێڕانه‌وه‌ی مافه‌كانیان بكه‌ن.
به‌رزان حامد، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پلان و پرۆژه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه گله‌ییه‌كی زۆر هه‌بوو له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌كاتی كڕین و فرۆشتنی شوقه و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون لێیان وه‌رگیراوه، ئه‌م بڕه پاره‌یه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌لایه‌ن كۆمپانیاكان یان نووسینگه‌كانی كڕین و فرۆشتنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له كڕیار و فرۆشیار وه‌رگیراوه كه بڕه‌كه‌ی 2 هه‌زار دۆلاره(بۆ هه‌ر لایه‌كی كڕیار و فرۆشیار هه‌زار دۆلار وه‌رگیراوه)دوای ئه‌وه‌ی داوامانكرد له هاووڵاتیان به به‌ڵگه‌وه ئه‌و بابه‌ته پشتڕاست بكه‌نه‌وه، ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان به‌ڵگه‌ی پێویستیان خسته به‌رده‌ستی لیژنه‌ی پلان و پرۆژه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی پلان و پرۆژه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وتی "به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌و بابه‌ته كرد و بۆمان ده‌ركه‌وت پاره‌كه به نایاسایی وه‌رگیراوه، بۆیه له رێگه‌ی داواكاری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و نرخه‌مان دا".
به‌رزان حامد، وتیشی "ئێستا نرخی مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له 2 هه‌زار دۆلاره‌وه كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ 200 دۆلار، ئه‌و هاووڵاتیانه‌شی له رابردوودا ئه‌و بڕه پاره زۆره‌یان لێوه‌رگیراوه ده‌توانن له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌و پاره زۆره‌ی به‌نایاسایی لێیان وه‌رگیراوه بۆیان بگه‌ڕێنرێته‌وه".