کوردستانی

لە ئەنجامی وەرگەڕانی تراکتۆرێک شۆفێرەکەی گیان لەدەستدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ئەنجامی وەرگەڕانی تراکتۆرێک شۆفێرەکەی گیان لەدەستدەدات
مەودا میدیا-

 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان، تراکتۆرێک وەردەگەڕێت و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیان لەدەستدەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە دووی ئابی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی گەرمکی سەربەناحیەی باوەنور تراکتۆریک وەرگەڕاو لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێرەکەی گیان لەدەستدەدات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، شۆفیری تراکتۆرەکە سەرەتا برینداربووە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمد کەلاری لە ناحیەی باوەنور گیانی لەدەسدا.

ر. ر

 

Qaiwan
Qaiwan