کوردستانی
سێ کەس بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر گەنجێک دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە ناحیەی ژاراوە سەر بە قەزای پشدەر هێرشیان کردبووە سەر گەنجێک.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو لە ناحیەی ژاراوە سەر بەقەزای پشدەر سێ کەسی دەمامکدار هێرشیان کردە سەر گەنجێک و بە چەقۆ برینداریان کرد تۆمەتبارەکان ڕایانکرد بۆ شوێنێکی نادیار".
ئاماژەی بەوەشکرد "پاش ئەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە و دادوەر بڕیاریدا بە دەستگیرکردنی تۆمەتباران، دوای بەدەستهێنانی زانیاری و ئاشکراکردنی ناسنامە و شوێنی مانەوەیان هەرسێ تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر دەستگیرکران، باری تەندروستی بریندارەکە جێگیرە".
س.س

بیروڕا