کوردستانی

بە مەرج و رێنمایی نوێوە گەشتی عومرە دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە مەرج و رێنمایی نوێوە گەشتی عومرە دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت تائێستا بە فەرمی کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە بە وەزارەتی ئەوقاف نەگەیشتووە، ئاماژەی بەوەشکرد دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە بە مەرج و رێنمایی نوێی تەندروستییەوە دەبێت.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا بە فەرمی کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە بە وەزارەتی ئەوقاف نەگەیشتووە، بەڵام بە دڵنیاییەوە گەشتەکانی عومرە دەستپێدەکاتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە بە مەرج و رێنمایی نوێی تەندروستییەوە دەبێت، دیارترین مەرجیش ئەوەیە کە هەر عومرەکارێک دوو ژەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنای وەرگرتبێت".

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "بۆ دەستپێکردنەوەی یەکەم گەشتی عومرە دەبێت دەستەی باڵای حەجی عیراقی ئاگادارمان بکاتەوە بە فەرمی".

س.س
Qaiwan
Qaiwan