کوردستانی

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سكاڵا له‌سه‌ر كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن تۆمار ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سكاڵا له‌سه‌ر كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن تۆمار ده‌كات
مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت به‌هۆی ناو رزاندن و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن و چه‌واشه‌كاریی بۆ مه‌رامی تایبه‌ت سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كه‌ناڵی N R T تۆمار ده‌كه‌ن.

سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "كە‌ناڵی N R T راپۆرتێكی بێ بنە‌مای بڵاوكردۆتە‌وە‌، گوایە‌ قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ‌بە‌رامبە‌ر بێدە‌نگبوونی لە‌ دیارنە‌مانی داهاتی نەوتی حكومە‌تی هە‌رێم بڕێك پارەی بۆ تەرخان دەكرێت، دیارە كەناڵی ناوبراو ئەمە یەكەمجاری نییە تۆمەتی ناڕەواو هەواڵ و زانیاریی بێ بنەما دەداتە پاڵ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام هەموو جارێك قوباد تاڵەبانی لە سۆنگەی باوەڕی بەگرنگی پاڵپشتیكردنی میدیا لە كوردستان و پشتگیریكردنی بەردەوامی بۆ رۆژنامەنووسان لە مافی تایبەتی خۆی خۆشبووەو پەنای بۆ سكاڵاكردن و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی نەبردووە".

له‌ به‌شێكی تری روونكردنه‌وه‌كه‌ی وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌ "ئەمجارەیان بەهۆی لەسنوور دەرچوونی زیاترو بەردەوامبوون لەچەواشەكردنی رای گشتی بە پێویستی دەزانین بەپێی یاسای كاری رۆژنامەگەری سكاڵا لەسەر كەناڵی N R T تۆمار بكەین، بۆ ئەوەی چیتر بەناوی كاری رۆژنامەوانییەوە پەنا نەباتەبەر ناوزڕاندن و تۆمەت هەڵبەستن و چەواشەكاریی بۆ مەرامی تایبەت".
Qaiwan
Qaiwan