کوردستانی

کچە ئێزدییەکی رزگارکراوی دەستی داعش گەڕایەوە ئامێزی خێزانەکەی

مەودا میدیا - سلێمانی |


کچە ئێزدییەکی رزگارکراوی دەستی داعش گەڕایەوە ئامێزی خێزانەکەی
مەودا میدیا-

سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنی رۆژئاوای نەینەوای عیراق ئاشکرایکرد کچێکی ئێزدی تەمەن 21 ساڵ لە دەست چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش رزگارکراوە و بە سەلامەتی گەڕێندراوەتەوە ناو خێزانەکەی.

لە راگەیەندراوێکدا سەركردایەتیی ئۆپەراسیۆنی رۆژئاوای نەینەوای عیراق رایگەیاند "هێزەکانیان لە ئۆپراسیۆنێكدا لە نزیك سوریا بیسان خەلیل ئیسماعیل، كە كچێكی ئێزدییە ئازاد بكەن كە لە تەمەنی 13 ساڵییەوە لەلایەن داعشەوە رفێندراوە و ئێستا تەمەنی 21 ساڵە".

ئاماژە بەوەشدراوە "ئەو کچە لەو ماوەیەدا لەلایەن خێزانێكی توندڕەوی داعشەوە و دەستبەسەر بووە، هێزەکانمان رزگاریان کردووە و ئێستا بە سەلامەتی گەڕێندراوەتەوە ناو خێزانەکەی".


س.س
Qaiwan
Qaiwan