کوردستانی
چەکدارانی داعش هێرشیان کرد و کوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە گوندی ئەسفەر-ی سەر بە ناحیەی رەشاد لە سنووری پارێزگای کەرکوک هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئابی 2021 ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشییان کردووەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە گوندی ئەسفەر-ی سەر بە ناحیەی رەشاد، لە هێرشەکەی داعش دوو پۆلیس کوژران و دووی دیکەش برینداربوون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لەو هێرشەدا چەکدارێکی داعش کوژراوە و سێ چەکداری دیکەش دەستگیرکراون لەلایەن پۆلیسی فیدراڵییەوە، لەئێستادا شەڕەکە کۆتایی هاتووە.
س.س

بیروڕا