کوردستانی

ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمپانیاكانی حه‌ج و عه‌مره‌ به‌شداری پرۆسه‌ی حه‌ج ناكه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمپانیاكانی حه‌ج و عه‌مره‌ به‌شداری پرۆسه‌ی حه‌ج ناكه‌ن
مه‌ودا میدیا- دانا حاميد

ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمپانیاكانی حه‌ج و عه‌مره‌ له‌ هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ بڕیاریانداوه‌ به‌شداری پرۆسه‌ی ئه‌مساڵی حه‌ج نه‌كه‌ن.

ماكوان مسته‌فا خانه‌، خاوه‌نی كۆمپانیای میعراج بۆ حه‌ج و عه‌مره‌ به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "به‌هۆی ناعه‌داله‌تی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عه‌مره‌ بڕیارمانداوه‌ به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی ئه‌مساڵی حه‌جدا نه‌كه‌ین".

خاوه‌نی كۆمپانیای میعراج وتی "ماوه‌ی 10 ساڵه‌ بێبه‌رامبه‌ر گه‌شتی حه‌ج و عه‌مره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئێستاش داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین، كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی حه‌ج و عه‌مره‌ كه‌ گه‌شتی حه‌ج ده‌كه‌ن به‌ ئیفاد بۆیان ئه‌ژمارده‌كرێت، ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ داوای ئیفاد ده‌كه‌ین له‌ حكومه‌ت".

5 كۆمپانیای حه‌ج و عه‌مره‌ له‌ پارێزگای سلێمانی و 5 كۆمپانیای حه‌ج و عه‌مره‌ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بڕیاریانداوه‌ به‌شداری پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ نه‌كه‌ن. 
Qaiwan
Qaiwan