کوردستانی

یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

قایمقامییەتی قەزای رانیە ئاگاداری دانیشتووانی شاری رانیە دەکاتەوە کە وا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەند هەڵدەستێت بە دابەشکردنى 48 یەکەی نیشتەجێبوون لەناو رانیە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاگاداری تەواوی هاوڵاتییانی دانیشتووی ناو شاری ڕانیە دەکەین کە حکومەتى هەرێمی کوردستان/ وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە رێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەند هەڵدەستێت بە دابەشکردنى 48 یەکەی نیشتەجێبوون لە ناو شاری رانیە بۆ ئەو مەبەستە ئەم بانگەوازە رادەگەیەنین".

ئاماژە بەوەشکراوە "ھەر ھاوڵاتی و فەرمانبەرێک سکاڵا و تانەی ھەیە دەتوانێت لە رێگەی بەرێوەبەرایەتی ئاماری راپەرین سکاڵا تۆمار بکات بۆ بەدواداچون بۆ داواکەی لە ماوەی 15 رۆژدا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan