کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی ئامادەی هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکە بۆ بوژاندنەوەی شنگال
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی داگیرکردنی شنگال و جینۆسایدی ئێزدی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکە بۆ بووژاندنەوەی شنگال و بەجینۆساید ناساندنی ئەو تاوانە.
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندووە "ئەمڕۆ بە خەمێکی قووڵەوە یادی داگیرکردنی شنگال و جینۆسایدی ئەو خوشک و برا ئێزدییانە دەکەینەوە کە بۆ هەمیشە وەک برینێکی ساڕێژنەبوو لە ویژدانی نەتەوەییماندا دەمێنێتەوە، دروود بۆ رۆحی شەهیدان دەنێرین و هیوای گەڕانەوە بۆ ئەو خوشک و برایانە دەخوازین کە تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەمڕۆ کە حەوت ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە مێژووییەدا تێدەپەڕێت، بەداخەوە بەشێکی زۆر لە خوشک و براکانمان لە دۆخێکی خراپدا لە کەمپەکان و دوور لە زێدی خۆیان ژیان بەسەر دەبەن و هیچ هەوڵێکیش بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچەیە نەدراوە و سیمای ژیانی بۆ نەگەڕێنراوەتەوە، ئەمەش مایەی نیگەرانی ئێمەیە و پێویستە هەموومان پێکەوە دوور لە موزایەدە و ناکۆکی خەمی جددی شنگال بخۆین و هەوڵەکانمان لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستە و ئارامی بۆ شەنگال و خەڵکە خۆشەویستەکەی چڕ بکەینەوە".
لە پەیامەکەشدا هاتووە "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکە بۆ بوژاندنەوەی شنگال و بەجینۆساید ناساندنی ئەو تاوانە گەورەیە و بەدەنگەوەهاتنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت حکومەتی عیراق لە هەوڵەکانی بەردەوام بێت بۆ قەرەبووکردنەوە و ئاساییکردنەوەی ژیان لە شنگال و چیتر ئەو ناوچەیە نەبێتە مەیدانی ململانێ سیاسییەکان".
س.س
س.س
بیروڕا