کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی دەبێتەوە بە یەكێتییە بەھێزەكەی جاران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە سەرۆك و خزمانی عەشرەتی میراودەلی کرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا کە قوباد تاڵەبانی ئامادە بوو، بافڵ تاڵەبانی باسی لە دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان كرد و دڵنیایكردنەوە كە ھەموو ئەو ھەنگاوانەی نراون لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا بووە و لە هەوڵەکانیشمان بەردەوام دەبین لە پێناو پاراستنی ئارامیی ئەم دەڤەرە رێگریش لە ھەر ھەوڵێك دەکەین كە ئامانج لێی تێكدانی سەقامگیری و چەواشەكردنی خەڵكی خۆشەویستی کوردستان بێت.
ھاوسەرۆكی یەكێتی ئەوەشی بۆ خزمانی عەشرەتی میراودەلی روونكردەوە "یەكێتی دەبێتەوە بە یەكێتییە بەھێزەكەی جاران و لە ئاست خواست و چاوەڕوانی یەكێتییەكان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەگشتی دەبێت و لەداھاتوودا دەرئەنجامی باش دەبینن".
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ستایشی رۆڵی گرنگ و مێژوویی عەشیرەتی میراودەلی کرد و رایگەیاند "ئێوە عەشرەتێكی تێكۆشەر و خاوەن ھەڵوێستی جوامێرانەن، ھەمیشە پاڵپشتی یەكێتییەكەی مام بوون و ئێستاش ھەر ئەوەتان لێ چاوەڕوان دەكرێت".
س.س

بیروڕا