کوردستانی
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە زۆر پێویست نەبوو نەچنە دەرەوە، ئاماژە بەوەشدەکات لەئێستادا وەزارەتی تەندروستی لە ئامادەکردنى راپۆرتێکدایە لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە هەرێم.

د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند "لەئێستادا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ئامادەکردنى راپۆرتێکدایە لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە هەرێم و دواى تەواوبوونى رادەستى لیژنەى باڵاى رووبەرووبوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم و رێکخراوى تەندروستى جیهانى دەکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی بن و ئەگەر پێویست نەبوو لە ماڵ نەچنە دەرێ و دووربکەونەوە لە شوێنی قەرەباڵغ، چونکە هێشتا دۆخی کۆرۆنا لە نارەنجییەکى تۆخدایە لە هەرێم و نەچووینەتە هێڵى سوورەوە".

س.س
بیروڕا