کوردستانی

فراكسیۆنی یه‌كێتی وه‌ڵامی وته‌بێژی حكومه‌ت ده‌داته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


فراكسیۆنی یه‌كێتی وه‌ڵامی وته‌بێژی حكومه‌ت ده‌داته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت رەوانەكردنی هیچ هێزێك بۆ سنوری سلێمانی قوبڵكراو نیە و ئەو هێزەشی وەزیری ناوخۆ باسی رەوانەكردنی دەكات خۆی لەسلێمانی جێگیرە و سەر بەیەكێتییە، دەشڵێت قەیرانی غاز بەهۆی كۆمپانیایەكی بێتواناوە سەریهەڵداوە و ئەركی حكومەتە سوتەمەنی بۆ هاووڵاتیان دابین بكات نەك حزب. 

جەمال حەوێز، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان لەبارەی قەیرانی غاز وەڵامی لێدوانەكانی وتەبێژی حكومەت و فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمان و قایمقامی هەولێری داوه‌ته‌وه‌ و به‌ ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUK mediaى راگه‌یاندووه‌ "قەیرانی غاز بەهۆی كۆمپانیایەكی نەشارەزاوە سەریهەڵداوە كە تەندەرەكەی بۆ دەرچووە و قەیرانەكەش بەتەنها لە سنوری هەولێر نیە، بەڵكو لە سنوری سلێمانی و ئیدارەی راپەڕینیش هەیە".

جەمال حەوێز، له‌باره‌ی لێدوانەكەی وتەبێژی حكومەت كە وشەی نەشیاوی بەكارهێناوە بەتایبەت بەرامبەر گەرمیان  و گەرمیانییەكان دەڵێت "هیچ كەسێك ناتوانێت لاف و گەزاف بەسەر گەرمیانییەكاندا لێبدات، چونكە گەرمیانییەكان سوتەمەنی شۆڕش بوون، خەڵكی گەرمیان ئەنفالیانداوە و زۆربەی كەسوكاریان ئەنفالكراون، هەر گەرمیانییەكان بوون لەسەنگەری یەكەمی شەڕی بەعس و داعش و هەموو ئەو شەڕانەی كە لەدژی كورد بەرپا كراون، خەڵك قەرزداری گەرمیانییەكانە، نەك گەرمیانییەكان (بەدز و مافیا) بشوبهێنرێن".
Qaiwan
Qaiwan