کوردستانی

ژن و پیاوێک بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دزیکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژن و پیاوێک بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی ژن و پیاوێکی سوری و میسری راگەیاند بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دزیکردن لە فرۆشگەیەکی فرۆشتنی کتێب.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە نزیک کۆمپانیای (جیهان) پیاوێکی بە رەچەڵەک سورییان بە ناوی (ح. ح. م) و ژنێکی بە رەچەڵەک میسرییان بە ناوی (س. س. ع) بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دزیکردن لە فرۆشگەیەکی فرۆشتنی کتێب قۆڵبەست کرد".

پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوەشکردووە "تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو بە مەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان، رادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باشوور کران".

س.س
Qaiwan
Qaiwan