کوردستانی
هەرێمی کوردستان؛ 16 كهسی دیكه به كۆرۆنا گیانیان لهدهستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و 149 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 16 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە یەکی ئابی 2021 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سێ هەزار و 149 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 16 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە و 797 تووشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
بە پێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 240 هەزار و 879 کەس تووشی کۆرۆنابوون و لەو ژمارەیەش 201 هەزار و 980 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 4834 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
ر. ر
بیروڕا



