کوردستانی

قائیمقامی قەزایەكە داواکاره‌ سکاڵای یاسایی له‌ دژی تۆمار بکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


قائیمقامی قەزایەكە داواکاره‌ سکاڵای یاسایی له‌ دژی تۆمار بکرێت
مەودا میدیا-

قائیمقامی قەزای سەیدسادق رایدەگەیەنێت هەندێك كەس پێیان وایە ئێمە لە بری كاركردن و بە دەمەوە چوونی كێشە و گرفتی هاوڵاتیان خەریكی خۆ ژیاندنین داواکاريشه سکاڵای یاسایی له‌ دژی تۆمار بکرێت.

دیارى رەفیق، قائیمقامی قەزای سەیدسادق لە روونكردنەوەیەكدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك باسی لەوەكردووە "نزیكەی شەش ساڵ دەبێت وەك قائیمقامی سەیدسادق دەستبەكاربووم و لای هەمووان ئاشكرایە كە لە ماوەی كاركردنمان چیمان كردووە، بەڵام لەو ماوەیەدا بەشێك لە هاوڕێیان و دۆستانمان لە شارەكە گومان لەسەر كارەكانمان دەكەن".

ئەوەشی خستوەتەڕوو "ئەوان پێیان وایە ئێمە ئەوەندەی خەریكی خۆژیاندنین لەسەرگیرفانی خەڵك ئەوەندە خزمەت ناكەین وەك ئەوەی ئەم شارەی ئێمە داهات و پارە دەڕژێت بەسەریدا و ئێمە وەك جەردە بەربووینەتە گیانی خەڵك بێ باك لەوەی چەندین جار بێ منەتی خۆمان دەربریوە و رامانگەیاندوە تكایە لێمان مەبوورن بەڵگە كۆكەنەوە لەسەرمان بمانكەن بە پەندی مێژوو، بەڵام بەداخەوە كەس ئەو جورئەتەی نەكرد بەڵگەیەك بخاتە بەردەم لایەنی چاودێر و بەرپرس"

قائیمقامی قەزای سەیدسادق ئەوەشی باسكردووە "لەسۆنگەی هەستكردنم بەبێزاری هاوشاریەكانم و هاورێ و خزمەكانم وەك تاكە بەرپرس لە هەرێمى كوردستان ئەمڕۆ داواكاری رێكاری یاسای دژیی خۆم پێشكەش بە جێگرایەتی داواكاری گشتی سەیدسادق كرد بەمەستی لێپێچینەوەو بانگێشتكردنی هەموو ئەوكەس و لایەن و كۆمپانیایانەی كە لەسنورەكەدان هاووڵاتیان گومانی ئەوە دەكەن كە ئێمە گیرفانی هەموویانمان بڕیووە".

روونیشى كردوەتەوە "داواكارم لە هەر كەسێك كە بەڵگەى فەرمی پێیە بەمەستی دادگاییكردنم بیخاتە بەردەم داواكاری گشتی بەپێچەوانەوە هیچ كەس مافی ئەوەی نییە لەدوای یەكلابوونەوەی داواكەم بە باش یان بە خراپ لە دژ یان بەرژەوەندی لە دادگا، هیچ قسەیەك لەسەر من بكات".
Qaiwan
Qaiwan