کوردستانی
ئاگادارییەک لە رەگەزنامەی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رەگەزنامەی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە بچن بۆ ورگرتنەوەی کارتە نیشتیمانییەکانیان و دەڵیت، ھەر ھاوڵاتییەک نەیەت بۆ کارتی نیشتیمانییەکەی کارتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا.
رەگەزنامەی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە بچن بۆ ورگرتنەوەی کارتە نیشتیمانییەکانیان و دەڵیت، ھەر ھاوڵاتییەک نەیەت بۆ کارتی نیشتیمانییەکەی کارتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا.
راگەیاندنی رەگەزنامەی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، ئاگاداری ئەو ھاوڵاتییانە دەکەین کە لە ساڵی (2017 وە تا ساڵی 2020) ھاتوون مامەڵەی کارتی نیشتیمانییان کردووە و تا ئێستا نەھاتونەتەوە بۆ کارتەکانیان، داوایان لیدەکەین بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامەی باری شارستانی و کارتی نیشتیمانی سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ئەگەر بەزوترین کات نەیەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەوا کارتەکانیان دەگەرێتەوە بۆ بەغدا و ھاوڵاتییان دەبێت خۆیان سەردانی بەغدا بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.
ئەوەش خراوەتەڕوو، تا ئێستا کارتی تازە لە بەغدادەوە نەگەراوەتەوە و ھەر ئەوەی بەرواری پێشوترە کە لە 30/5/2021 گەڕاوەتەوە.
ر. ر
بیروڕا



