کوردستانی

"115 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان دوو مووچە وەردەگرن"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"115 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان دوو مووچە وەردەگرن"
مەودا میدیا-

راوێژکاری ئابووریی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیی و پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەراندا دەرکەوتووە، کە 115 ھەزار فەرمانبەر دوو مووچەیان ھەیە و 15 ھەزاریش ناشایستەن.

 له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ئەرشەد تەھا، راوێژکاری ئابووریی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند "لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەرانی مەدەنیی ھەموو وەزارەتەکان جگە لە سلکی سەربازی تەواو بووە و دەرکەوتووە کە 115 ھەزار فەرمانبەر دوو مووچەیان ھەیە و رەنگە ھەمووی نایاسایی نەبێت، بۆیە چاوڕێدەکریت حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری لێ بدات."

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "جگە لەوەش 15 ھەزار فەرمانبەر بە ناشایستە پلەیان وەرگرتووە و مووچە وەردەگرن، بۆیە حکومەتی ھەرێم ھەمووی ئەمانە یەکلایی دەکاتەوە و بڕیاری کۆتایییان لێ دەدات.''

باسی لەوەشكردووه‌ "ئێستا پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەرانی سلکی سەربازی بەگشتی دەستی پێ کردووە و بەردەوامە و حکوومەت چاوەڕێ دەکات ئەوانیش کارەکانیان تەواو بکەن، بۆ ئەوەی بڕیاری لێ بدرێت."

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan