کوردستانی

هەولێر؛ بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەکان سێ خواردنگە داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛ بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەکان سێ خواردنگە داخرا
مەودا میدیا-

قایمقامییەتی هەولێر رایگەیاند، بەھۆی پابەندنەبوو بە مەرج و رێنماییەکان سێ رێستورانت و چێشتخانە لەلایەن لێژنەی پشکنين وچاودێری بازاڕی سەر بە لێژنە هاوبەشاکانی قایمقامییەتی هەولێر داخران.

لە راگەیەندراوێکدا قایمقامییەتی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو پشکنین و بەدواداچوون بۆ حەوت رێستورانت و چێشتخانە ئەنجامدرا و بەھۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی، نەبوونی مۆڵەت وکارتی تەندروستی، مۆڵەتی گەشتیاری و پابەند نەبوون بەمەرج و رێنماییەکانی بەرگری شارستانی سێ رێستورانت و چێشتخانە داخران.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ئامانج لە پشکنین و بەدواداچوونی ئەم لێژنەیە لە پێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاووڵاتییان و دڵنیابوونە لەجێبەجێ کردنی مەرج و رێنماییەکان،  ئەم شوێنانەی سەرپێچیان هەبوو تۆمارکران و ھۆشداریان پێدرا، بەپێی یاسا کاردانەوە بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan