کوردستانی

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان: ھەرێم لە لێواری رەنگی سوری کۆرۆنادایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان: ھەرێم لە لێواری رەنگی سوری کۆرۆنادایە
مەودا میدیا-

وتەبێژی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بارودۆخی ئیستای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند،ھەرێم لە لێواری رەنگی سوری کۆرۆنادایە.

لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ئاسۆحەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای کۆرۆنا لە هەرێم رایگەیاند "لە 20% بۆ 25% پشکنینەکانی کۆرۆنا پۆزەتیڤن، ئەوەش بە واتای ئەوە دێت کە ھەرێم لە لێواری رەنگی سوری کۆرۆنادایە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بڕیارەکانی لیژنەی رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا کاریگەریان ھەبووە لەسەر کەمبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا، بەڵام وەک پێویست ھاوڵاتییان پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا نابن.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan