کوردستانی
گەرمیان؛ 18 دەفتەری کۆمپانیایەکی خانوبەرە دزرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان راگەیاند، ئەمشەو سەد و 80 هەزار دۆلار (18 دەفتەر)ی کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانی خانوبەرە لە سنوری ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار لەناو قاسەی تایبەتی کۆمپانیاکە دزراوە.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند، ئەمشەو سەد و 80 هەزار دۆلار (18 دەفتەر)ی کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانی خانوبەرە لە سنوری ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار لەناو قاسەی تایبەتی کۆمپانیاکە دزراوە.
باسی لەوەشکرد، رووداوەکە لەناو کۆمپانیاکە خۆیدا روویداوە سەرەڕای ئەوەی پاسەوانی تایبەتی خۆیان هەیە، بۆیە هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکردوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەفەرمانی دادگای لێکۆڵینەوەی رزگاری پێنج گومان لێکراو دەستگیرکراون کە کارمەندی کۆمپانیاکە خۆی بوون.
ر. ر

بیروڕا