کوردستانی

"هه‌رێم یارمه‌تیده‌ری عیراق ده‌بێت بۆ ده‌رچوون له‌م دۆخه‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"هه‌رێم یارمه‌تیده‌ری عیراق ده‌بێت بۆ ده‌رچوون له‌م دۆخه‌"
مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت خوازیارن كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ربكرێن و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان یارمه‌تیده‌ری عیراق ده‌بێت بۆ ده‌رچوون له‌م دۆخه‌ ئاڵۆزه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3ی شوباتی 2020كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تیایدا چه‌ند پرسێك تاوتوێكران.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان هاوكار و یارمه‌تیده‌رده‌بێت بۆئه‌وه‌ی عیراق له‌م دۆخه‌ نائاساییه‌دا ده‌ربچێت و خوازیاری ئه‌وه‌ن كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ربكرێن.

مه‌سروربارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند "له‌ پرۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وام ده‌بن كه‌ به‌شێكی سه‌ره‌كی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مه‌ و ئامانجی هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه‌".

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرانی ناوخۆ و ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم راپۆرتێكیان ده‌رباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنیه‌تی خۆپاراستن و پێشگیرییه‌كان له‌و ڤایرۆسه‌ خسته‌ڕوو، ئاشكراشیانكرد تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه‌. 
Qaiwan
Qaiwan