کوردستانی

سلێمانی؛ دوو تۆمەتبار بە بڕێک پارەی ساختەوە دەستگیر کراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ دوو تۆمەتبار بە بڕێک پارەی ساختەوە دەستگیر کراون
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکردووە کە بەنیازبوون بڕێک پارەی ساختە لە بازاڕدا ساخبکەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە چواری ئابی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، شەوی رابردوو مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ دوو تۆمەتباریان بە بڕێك دراوی ساختەوە دەستگیركردووە. 

ئەوەشی خستووتەڕوو، لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێک دراوی بیانی ساختەدا كە تۆمەتباران بەنیازبوون لە بازاڕدا ساغی بكەنەوە.

باسی لەوەشکردووە، تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 281 لە یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیان بەردەوامە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan