کوردستانی

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: بارانبارین دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێمی کوردستان: بارانبارین دەستپێدەکات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەوردەبێت، بەڵام سبینێ لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان نمە باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش رێژەی بارانبارینەکە زیاتر دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە چواری ئابی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەوردەبێت، بەڵام سبینێ لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نمە باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش رێژەی بارانبارینەکە زیاتر دەبێت، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 42 پلە، دهۆک 42 پلە، سلێمانی 42 پلە، هەڵەبجە 41 و کەرکوک 46 پلە.





Qaiwan
Qaiwan