کوردستانی
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانییەوە: ئەمە کۆتا ئاگادارکردنەوەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی کارەباى سلێمانى ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداری دەداتە ئەو شوێنانەی کە بە سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە و دەڵێت، ئەوە کۆتا ئاگادارکردنەوەیە.
ئەمڕۆ چواری ئابی 2021 بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی کارەباى سلێمانى لە هۆشدارییەکدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، ئاگادارى ئەو شوێنانە دەکەینەوە کە کارەبایان راکێشاوە و بەفەرمى هاوبەشییان نەکردووە و پێوەرى زیرەکى کارەبایان بۆ بەستراوە، پێشتریش مانگێک مۆڵەتیان پێدرا تا بەفەرمى هاوبەشى بکەن، بۆ کۆتاجار تا 15ی ئابی 2021 مۆڵەتیان پێدەدرێت کە سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەکانى دابەشکردنى کارەبا بکەن و بەفەرمى هاوبەشى بکەن بەپێچەوانەوە لە رێگەى سیستمى پێوەرى زیرەک کارەباکەیان دەبڕدرێت و دەکوژێنرێتەوە".
لە ئاگادارییەکەدا باس لەوەشکراوە، ئەو شوێنانەش دەگرێتەوە کە بەنایاسایی کارەبایان راکێشاوە و کارەبایان هەیە و پێوەری کارەبایان نییە و پێوەرى زیرەکیشیان هەیە.
لە لایەکی دیکەوە سالار حسامەدین، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، لە ئێستادا هەوڵەکانیان بەئاڕاستەی زیادکردنی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان لەکەرتی کارەبادا زیاترکردووە و هەنگاو و بە هەنگاو کاردەکەن بۆ بەرزکردنەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی، بۆیە لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی قەرزی کارەباشدا لە ماوەی داهاتوودا هەموو دوو مانگ جارێک پسوڵەی کارەبا دەدرێتەوە بەهاوڵاتییان.
ر. ر

بیروڕا