کوردستانی

نوێترین زانیاریی لەسەر دەستپێکردنەوەی پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاریی لەسەر دەستپێکردنەوەی پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری
مەودا میدیا-

دەنگۆی ئەوە هەیە پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری دەست پێدەکاتەوە، ئەندامێکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتیی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا لیژنەکەمان هیچ داواکارییەکی لەو شێوەیەی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان یان حکومەت نەکردووە.

پێش دروستبوونی قەیرانی دارایی و ئابووریی لە هەرێمی کوردستان حکومەت بڕی پێنج ملیۆن دیناری دەدا بە هەر کەسێک کە پڕۆسەی هاوسەرگی ئەنجامبدایە، ئەمەش لە لایەن گەنجانەوە جێگای دڵخۆشی بووە و بە ئاسانکارییەکی باشیان دەزانی بۆ ئەوکەسانەی کە هاوسەرگیری دەکەن، چەند رۆژێکە باس لەوە دەکرێت بەهۆی باشبوونی بارودۆخی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دووبارە دەست بە پێدانەوەی پێشینەی هاسەرگیری دەکرێتەوە سەبارەت بەو بابەتەش گوڵستان سەعید، ئەندامی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتیی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سەبارەت بەو بابەتە تا ئێستا لیژنەکەمان هیچ داواکارییەکی فەرمی نەداوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان یان حکومەت، بەڵام ئەگەر بارودۆخی دارایی زیاتر بەرەوباشبوون بچێت کاری لەسەر دەکەین".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان لە ماوەکانی رابردوودا داوامان لە حکومەت کردووە کە ئەو بڕە مووچە پاشەکەوتکرا و کەڵەکەبووانەی لای حکومەتە  لەگەڵ ئەو پێشینەی خانوبەرەی لای هاوڵاتییانە بۆ مەبەستی پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری سوودی لێ وەر بگیرێت.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan